شاندی حەماس بۆ چاودێری پرۆسەی ئاگربەست دەچێتە میسڕ

شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی خەلیل حەیە سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە بۆ چاودێری ئاگربەست دەچێتە میسڕ.
لە ١٠ی ئۆکتۆبەری لە نێوان رژێمی داگیرکەر و حەماس ڕێککەوتنی ئاگربەست واژۆ کرابوو بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست.
لە ڕاگەیەندراوێک کە لە لایەن حەماس بڵاو کراوەتەوە باس لەوە کرا کە شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی خەلیل حەیە بۆ چاودێری ئاگربەست چووە قاهیرەی پایتەختی میسڕ.
لە ١٠ی ئۆکتۆبەر لە نێوان لایەنەکان ڕێککەوتنی ئاگربەست واژۆ کرا و لە قۆناغی یەکەمدا بڕیاری ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکان درا.
دەستنیشان کرا، لەم قۆناغەدا سوپای داگیرکەر کۆتایی بە هێرشەکانی دەهێنێت و بەرەو خەتی زەرد کە لە نەخشە دەستنیشان کراوە دەکشێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهید عبدالسلام ئیردەم ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا کە لە ئەنجامی ئەشکەنجەکان لە دیاربەکر شەهید بوبوو لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
مەحمود شاهین ئەندامی دەستەی کارگێڕی هودا پار ڕاگەیاند، دووەم "وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" لە وان ڕێکدەخەن کە لە مانگی شووبات دا لە دیاربەکر ڕێکخرابوو.
ئەو زانایانە کە سەبارەت بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە و هەوڵی هێزە خراپەکان بۆ ئیفساد دامەزراوەی خێزان لێدوانێکیان دا، وەبیریان هێنایەوە کە زانایانی ئیسلامیش بەرپرسیارێتی هۆشیارکردنەوەی گشتییان لە ئەستۆیە.